کۆڤید نۆزدە کۆمەڵگای ئەمریکای نوقمی گێژاوێکی ترس و شڵەژان کردوەتەوە. سەرجەم پەنجا ولایەتەکەی ئەمریکاو واشنتۆن دەرگیری ڤایرۆسەکەن، دیسی (DC) توشبووی ژمارەک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردووەتەوە. ژمارەی مردووان لە دواین کاژێرەکاندا ڕوویان لە زیادبوون کردووەو لە ڕۆژی ١٨ ی مارسدا نزیکبووەتەوە لە ١٥٠ قوربانی. بەرپرسانی بواری تەندروستی گشتی لە گەیشتن بە خاڵی شلۆق ترسیان لێ نیشتووە ولەوانەیە بگات بە هەمان ئەو باردودۆخەی کە هەرئێستا ئیتالیا تێی کەوتووە. تەواوی نەخۆشخانەکان پڕن و دەرگاکانی هەموو وڵات داخراون. بەم دواییانە پرۆفیسۆر دکتۆر کارلۆس دێل ریۆ (Dr. Carlos Del Rio) لە زانکۆی پزیشکیی ئیمۆری (Emory) لە ئەتلەنتا بە تۆڕی میدیایی (سی ئێن ئین) ڕایگەیاند" من بە تەواوی
...