قسەیەکی باو هەیە کە گوایە خەڵک ئەو جۆرە حکومەتە دەستئەخەن کە شایستەین. ئەم تێڕوانینە نادروستە، هەورەک ترۆتسکی لە کتێبە نایابەکەیدا بە ناوی (چین، حزب و ڕابەرایەتی) ئاماژەی پێئەدات . هەمان ئەو خەڵکانە ئەتوانن، و لە توانایاندایە حکومەتی زۆر جیاوازتر دروست بکەن.
لە مڕووەوە، پرسی بەریتانیا زۆر ڕوونە. ترۆتسکی ماوەیەکی زۆر لەوەپێش ئاماژەی بەوەدا کە چینی دەسەڵاتداری بەریتانیا لە چەمکی (ساڵانەوە) بیریان نەئەکردەوە، بەڵکو لە دووربینیی سەدەیییەوە. لە قسەکانیدا ئەو دووربینییەی کە ژمارەیەکی زۆر(نەک هەموویان) لە سەکردەکانی ئیمپریالیزمی بەریتانیا دەستنیشان کرد. ئەگەر نا، ئەوا چۆن دوورگەیەکی بچووک لە کەناراوەکانی ئەوروپاوە ئەتوانێت لە دەستگرتن و زاڵبوون بەسەر چارەکی جیهاندا سەرکەوتوو بێت؟
بەشێکی ئەم سەرکەوتنەیان بۆ ئەو ڕاستییە ئەگەڕێتەوە کە سەرکرە سیاسییەکانی پارتی پارێزگاران بە ئاگاهی و وریاییەوە، نەک لە نێو چینی بۆرژوازی - پارەدارانی شاری لەندەن کە بە نزیکەی هەمیشە هەژمارەکانیان لەسەر بنەمای ڕەچاوکردنی قازانجی کورتخایەن دائەڕشت- بەڵکو لە نێو ئەریستۆکراتە زەویدارەکانەوە هەڵبئەبژێردران.
گەورە پیاوانی پارێزگاران کە پارتی سەرەکی دەسەڵاتدارێتیان بە دەستێکی ئاسینیەوە(زەبروزەنگ) بەڕێوە ئەبرد، لەوانەیە نەک بەهۆی زانایی سیاسیییانەوە بووبێت، بەڵکو وەک پیاوانێکی دەسەڵاتدار بە ئاستێکی کڵتوری و تێگەیشتنێکی دیاریکراوەوە بووە لە مێژوو. بەو پێیەی خاوەن زەوی بوون، هەربۆیە سامانەکانیان لە بۆماوەیی دەستخستووەو لە چەوساندنەوەی ڕاستەوخۆی کرێکاران چنگ نەهاتوون، وابەستەی چەواشەکارییەکانی بازاڕی پارە نەبوون، لانیکەم تا ڕاددەیەک، توانیویانە تێڕوانینێکی فراوان لە بارەی سیاسەتی جیهانییەوە پەرە پێبدەن. ستراتیژی درێژخایەنی پێویست بۆ پاراستنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا ڕوون بکەنەوەو پەیڕەو بکەن.
بەڵام هەموو ئەمانە گۆڕدران کاتێک نیو سەدە لەمەوبەر، بڕیارێکی کوشندانەی لە هێنانی دیموکراسی بۆ نێو هەڵبژاردنەکانی سەرکردایەتی دەرکرد. هەڵەیەکی زۆر خراپ! لە جیاتی کۆنە گەورە ئەرستۆکراتییەکان، چاومان بە سەرهەڵدانی چینی ناوەندی تازە دەوڵەمەندبووی نەزان بە عەقڵیەتی تەسکبینی دوکاندارێکەوە کەوت. مارگریت تاتشەر وێنایەکی کتومتی ئەم جۆرە کەسایەتییانە بوو.
ئێستاش لیز ترەس (Liz Truss) نەوەیەکی بە بەهای ئەوەیە کە بە خانمی ئاسن(پتەو) ئەناسرێت. وەک سەرۆکی حیزب هەڵبژێردرا، نەک لەبەر زیرەکییەکەی، بەڵکو رێک لەبەر ئەوەی لەڕادەبەدەر گەمژەیە. ئەم هەنگاوە دوو گرنگترین پێوەر بۆ سەرکردایەتیکردنی پارێزگارانی ئێستا بەدی دێنێت، یەکەم ، ئەم خانمە ڕەنگدانەوەیکی دڵسۆزانەی پلەو پایەو زۆرێک لە سەرکردەکانێتی.
دووەم، لەو کاتەوەی تواناییەکی عەقڵی و کەسایەتییەکی هاوشێوەی بوکەڵەی نمایشی دەنگی (ڤێنتریلکویست)ی هەیە، ئەکرێت لە دووبارە وتنەوەی هاوشێوەی توتیی ئاسا بۆ هەر ڕستەیەک کە لە لایەن خاوەنی بوکەڵەکە و جەیکپ ڕیس-مۆگ ەوە: (کە نوێنەرایەتی چینی باڵادەست، بریکزتەرێکی توندڕەو، باڵی هاری ڕاستڕەوی پارێزگاران لە نێو پەرلەمان ئەکات) بە گوێیدا بچرپێنرێت متمانەی پێبکرێت.
ئەوە ڕاستە کە بەڕێز ریس-مۆگ خۆی وەک خاوەن عەقڵی داڕێژەر زۆر بە ئەستەم کاندیدێکی گونجاوە بۆ ئەم پۆستە. بەڵام بۆ قەرەبووکردنەوەی کەم زهنی پێدەچێت وەک شێتێکی بڕوانامەدار شایستەی ئەوەی هەبێت. هەربۆیە کەشتی دەوڵەت لە دەستێکی زۆر باشدایە، هەروەک چۆن هاوڕێ کەشتیوانەکان چەند خولەک پێش ئەوەی کەشتی تایتانیک زۆر بە خێرایی بەرەو ئاراستەی نزیکترین شاخەسەهۆڵ پێشڕەوی بکات سەرنجیان بە کاپتنەکەی دا.
ترەسەنۆمیکس - Trussonomics
ئەو سیاسەتانەی کە بە (ترەسەنۆمیکس) ئەناسرێت نە نوێن و نە ڕەسەنیشن. بەڵکو دووبارە داڕێژراوەی نیوە-کاڵی سیاسەتە ناوزڕاوەکانی (پارەگەرا)ی نیو سەدە لەمەوبەرە کە ڕۆناڵد ڕیگان و مارگرێت تاتشەر پەیڕەوییان ئەکرد. کە بۆ خۆیان دووبارەبووەیەکی پوختی ئەو یاسایانە بون کە بە یاسای سەی (Say's law) ئەناسرێن و لە لایەن مارکسەوە بە تەواوی لە کاتی خۆیدا تێکشکێنرا.
تەنانەت ئەو کاتانەش بیرۆکەی نوێ نەبوو. لە لایەن جۆن باپتیست لە سەرەتاکانی ١٨٠٣ بەرەوپێش برا. ئەم بەناو ‘یاسا’یە ئەڵێت کە بەرهەمهێنانی کاڵاکان خواستی خۆی دروست ئەکات. هەربۆیە ، لە باری تیۆرییەوە، قەیرانەکانی زیادە بەرهەمهێنان مەحاڵن. ئەمەش پێشتر بە زنجیرەیەک لە قەیرانی بازرگانی سەدەی نۆزدە نیشانیدا کە بە تەواوی پێچەوانەی ڕاستییەکانە.
هێشتا ئەم بێماناییانە ئەمڕۆ لەلایەن هەندێک ئابووریناسی بۆرژوازیەوە (دراویخوازەکان- مۆنیتاریستەکان) دووبارە ئەبێتەوە،کە باوەڕیان بە دەسەڵاتی ڕەهای بازاڕی ئازاد بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان بە ڕاوەستاوی ئەمێنێتەوە، ئەگەرچی بە بەردەوامیش بە ئەزموون پێچەوانەکەی و دژایەتی سەلمێنراوە. دوایین ئەزموون شکستەکانی ساڵی ٢٠٠٨ بوو – شتێک کە بەپێی تیۆرییە ئابوورییە فەرمییەکان – هەرگیز نەئەبوو ڕووبدات، بەڵام ڕوویدا.
هێشتاش فەرموون لەگەڵ دژایەتی و پێچەوانەبوونێکی تر. حکومەتەکان چۆن وەڵامی ئەو قەیرانەیان دایەوە؟ بەپێی تیۆری مۆنیتاریست،ئەبوو تەنها بازاڕەکان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی خۆیان کێشەکان چارەسەر بکەن. بە پەیڕەوکردنی ئەم لۆژیکە، دەوڵەت و حکومەتەکان هیچ ڕۆڵێکیان لە ئابووریدا نییە.
بەڵام ئایا ئەمە ئەوەبوو کە ڕویدا؟ لە هەموو حاڵەتەکاندا، حکومەتەکان دەستبەجێ دەستێوەردانیان کرد بۆ ئەوەی ملیارەها دۆلار و پاوەند و یۆرۆ بڕێژننە نێو بانکە تایبەتەکانەوە بۆ ئەوەی ئەوان و تەواوی سیستەمی سەرمایەداریش لەکەوتن و داڕمان ڕزگار بکەن. کە ئەمەش بە تەواوی پێچەوانەی هەموو بنەمایەکی ئابوری مۆنیتاریست و ئابووری بازاڕی ئازادە.
بە تەواوی هەمان ڕەچەتە لە کاتی پەتای کۆڤید-١٩شدا پەیڕەو کرا، کە بووە هۆکاری قەرزێکی گەورە و لە کۆتاییدا ناپایەدار، ئێستا بۆرژوازی ناچارە لە بەرامبەر قەیرانی ئابووری جیهانی و بە تایبەتیش قەیرانی تێچووەکانی ژیان پەنا بۆ هەمان ڕێوشوێنی بێهیوایانە بباتەوە.
ئەوان ناچارن بەم شێوەیە مامەڵە و هەڵسوکەوت بکەن. نەک تەنها لەبەر هۆکارە ئابورییەکان، بەڵکو بە شێوەیەکی بنەڕەتی بۆ ئەوەی خۆیان لەو دەرئەنجامە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەش بەدوور بگرن کە لە ئەنجامی داڕمانی ئابووری گشتییەوە دێنە ئاراوە.
سیستەمی سەرمایەداری لە ڕاستیدا تەنها بە دەستێوەردانەکانی دەوڵەت و حکومەت ئەپارێزرێت، بەهەمان شێوەی کەمئەندامێک کە بە دارشەقەکانییەوە توانای ڕاوەستان و خۆڕاگرتنی هەبێت. کێوێکی مەزن لە قەرز بنیادنراوە کە هەڕەشەو مەترسی بۆسەر سەقامگیری ئابوری جیهانیی دروست ئەکات، و کێوەکانیش درەنگ یان زوو تووشی داڕمان و هەرەسهێنان ئەبن.
سەرجەم بارودۆخەکە لە درێژەکێشانیدا ناپاپەدار ئەبێت. چونکە ئەبێت ئەو قەرزانە بدرێنەوە. ئەمە بۆ منداڵێکی شەش ساڵان سەرەتاییە کە ئاستێکی زیرەکی مامناوەندی هەیە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بۆ خانمان و بەڕێزان لە باڵەخانەی وێستمنستەر سەرەتایی نییە.
خاتوو ترەس زۆر بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە بڕینی باج وەک ئەو بەرزکەرەوە سیحراوییە ئەبینێت کە ئابووری بەریتانیا لە پاشەکشە دەکێشێتە دەرەوە (بەپێی بانکی ئینگلتەرا، لە ئێستاوە لە پاشەکشەدایە)و گەشەی ئابووری بەرز ئەکاتەوە. ئەوەی تەنها کە پیویستە بریتییە لە هەڵڕشتنی بڕی ملیارەها پاوەندی ترە بۆ نێو گیرفانی خاوەن بانک و سەرمایەدارەکان.
گوایە ئەم هەنگاوە هانیان ئەدات بۆ وەبەرهێنان لە بەریتانیا، و دواتر پێئەنێنە سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی ئابوورییەوە کە سوودی بۆ سەرجەم پیاو و ژن و منداڵێکی ئەم وڵاتە ئەبێت. ئەم تیۆرییە ئەوەندە پوچ و بێمانایە، ئەوەندە ناعەقڵانییە، و ئەوەندە پڕ لە کونو کەلەبەرە کە جگە لە گەمژەیەکی تەواو، کەس ناتوانێت هیچ گرنگییەکی پێبدات. بەڵام ئەمە رێک ئەو چینە لەو خەڵکانەن کە ئێستا چارەنووسەکانی بەریتانیا کۆنترۆڵ ئەکەن.
بۆ ئەوەی ئەم هاوکارییە زەبەلاحەی حکومەت بداتە دەوڵەمەندەکان، کە هەرگیز داوایان نەکردووەو پێویستیان پێی نییە، حکومەتی بەریتانیا بڕیاری داوە (پارەیەک کە نییەتی) قەرز بکات، بەمەش قەرزی نیشتمانی بە شێوەیەکی بەرفراوان زیاد ئەکات. بەڵام ئەم چارەسەرەرییە – کە بە ڕواڵەت هێندە ڕوون و سادەیە – ڕاستەوخۆ گەورەترین قەیرانی بەدوای خۆیدا هێنا کە تا ئێستا لە مێژووی بەریتانیادا ئەزموون کرابێت. تایتانیک ئیتر بەر شاخە سەهٶڵینەکە کەتووەو بە خێرایی نوقم ئەبێت.
دراوی پاوەند(ستێرلنگ) لە کەوتندا
ئەم پێکدادانە کوشندەیە هەینی ڕابردوو سەریهەڵدا و یەکجار زیانبەخشتر بوو لەوەی یەکەم. زۆر زوو ڕوویدا دوای ئەوەی ڕاوێژکاری نوێ (وەزیری دارایی)کواسی کوارتێنگ بودجەی بچووکی- حکومەتەکەی ڕاگەیاند،کە وەک پرسی ڕۆبن هوود بوو بەڵام بە پێچەوانەکەیدا. ڕووتکردنەوە و دزین لە هەژاران بوو، بۆ ئەوەی دەوڵەمەندەکان زیاتر دەوڵەمەندتر بکەن. لەوانەیە کەسێک ئێستا پێی وابێت وەبەرهێنەرەکان بەم کردەیە زۆر دڵخۆش بووبن، بەڵام وا نەبوو!
بازاڕەکان یەکسەر شڵەژاو شۆک بوون و دەستیان کرد بە فڕێدانی سترلنگ(پاوەند) و بەمەش دراوی بەریتانیایان بەرەو شکست پاڵپێوەنا. ڕۆژی دووشەممە نرخی پاوەند بۆ نزمترین ئاستی خۆی بەرامبەر بە دۆلار لە مێژوودا دابەزی. بۆندەکانی(سندات) حکومەتی بەریتانیا ڕوویان لە داڕمان کرد و ترسێکی لە لەندەندا وروژاند.
ئەوە چییە کە بووە هۆکاری ئەم شێوان و تێکچوونەی دەماری دارایی؟ زۆر بەڕوونی شتێکی زیاتر لە ئۆفەرێکی بەخشندەیی ڕاوێژکار نەبوو، کە ئاسۆی لیککردنی(دەمئاوکردن) قازانجی بۆ ئەو کەسانەی ئەیانەوێت وەبەرهێنان لە شانشینی یەکگرتوودا بکەن ئامادە ئەکرد. نەخێر، ئەو ڕاستییە بوو کە وەبەرهێنەران چیتر منداڵانی ساویلکە نین، و لە مێژە بڕوایان بە چیرۆکە ئەفسانەییەکان نەماوە.
مرۆڤە کەللە-ڕەقەکانی پارە چیرۆکە کۆنەکەیان دەربارەی دیک ویتینگتۆن (Dick Whittington) خوێندووەتەوە. و بە ئاگاهن کە شەقامەکانی لەندەن لە بنەڕەتدا(ڕاستیدا) بە زێڕ قیرتاو نەکراون، بەڵکو بە چەند ماددەی تر پێکەوە. و چیتر مەیلیان بەو چیرۆکە نییە، باوەڕێکی زۆر بە لێهاتوویی ئەو جادووگەرە بهێنن کە کەروێشکێکی سپی لە کڵاوێک دەردێنێت. بەهۆی ئەم هۆکارە دروستانەوەیە، متمانەی زۆر بەو ڕاوێژکارەش نابەخشن کە بەڵێن بە هەڵکێشانی ملیارەها پاوەند لە هەوای تەنکەوە ئەدات.
زۆر باش ئەزانن ، پارە لەسەر دارەکان ناڕوێن. هەر بۆیە کاردانەوەی بازاڕەکان بەرامبەر بە بەڵێنەکانی خەرجکردنی بەرز هاوشان لەگەڵ کەمکردنەوەی باجی بەرفراوان بووە هۆکاری دەستبەرداربوونی خێرایی وەبەرهێنەران بە دراوی پاوەند زۆر خێراتر لەو وشە جادووەی جادووگەرێک ئەیانڵێت ( ئەبراکادابرا). ڕۆژی دووشەممەش داڕمانی دراوەکە هەر بەردەوام بوو کاتێک بازاڕەکانی ئاسیا بە خۆشحاڵیەوە خۆیان فڕێدایە ناو هێرشەکانی فرۆشتنەوە، دوای ئەوەی تەنها بە بەرزبوونەوەیەکی لاواز و کتوپڕدا تێپەڕی.
لە بێهودەییدا، بانکی ئینگلتەرا بڕیارێکی ئازایانە (و بێوێنەی) دەرکرد، بەڵێنی بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بۆ هەر ئاستێک دا لەپێناو ڕێگریکردن لە خلیسکانی زیاتری دراوەکە. تەنانەت ئاسۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود، دروای پاوەندی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە هەیبەتدا، بەهێزتر نەکرد. لە گۆشە نیگای ئەو ڕاستییەی کە بانکی ناوەندی هیچ باسێکی دەربارەی بڕی زیادکردنەکە لەوڕوەوە، کە چەند بێت و کەی بێت نەکردووە، زۆر جێگای سەرسوڕمان نەبوو. هەربۆیە بازاڕەکان بە تەواوی فەرامۆشیان کرد و فرۆشتنەکان زۆر بە خێرایی بەردەوام بوون.
کاردانەوەی بازاڕەکان بە تەواوی پێشبینیکراو بوو. زۆر پێش هەموو ئەمانە، قەرزی نیشتمانی بەریتانیا گەیشتبووە ئاستێکی شلۆق. لە مانگی ئۆگستدا کەرتی گشتی قەرزێکی 11.8 ملیار پاوەندی کردووە، کە زۆر زیاترە لە پێشبینییەکانی سیتی بە 8.8 ملیار پاوەند و نزیکەی دوو هێندەی ئەو بڕە پارەیەیە کە فەرمانگەی بەرپرسیارێتی بودجە لە سەرەتای ئەمساڵدا خەمڵاندبووی. کە لیژنەی چاودێری دارایی لەو باوەڕەدا بوو کە ژمارەکە تەنها ٦ ملیار پاوەند ئەبێت.
ئێستا ڕەوشەکە زۆر خراپترە. لە نێویدا ئەو پاکێجی وزەیەش کە بڕیارە بە قەرزکردنی بڕی 150 ملیار دۆلار لە ماوەی دووساڵی داهاتوودا دارایی بکرێت. پێگەی کەپیتاڵ ئیکۆنۆمکس (Capital Economics) ڕایگەیاندووە، کە پێدەچێت ئەمساڵ کورتهێنانەکە 165 ملیار پاوەند بێت – کە ئەکاتە 6.5%ی کۆی داهاتی نیشتمانی.
بانکی ئینگلتەرا رایگەیاندووە، ئابووری بەریتانیا ئێستا لە پاشەکشەدایە، لەکاتێکدا رێژەی سوودی بەرزکردووەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی خراپترین هەڵاوسان لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا. ئەمەش بەهۆی پلانی حکومەتەوە لە قەرزکردنی زیاتر و لەهەمان کاتدا کەمکردنەوەی ڕێژەی باجی سەر دەوڵەمەندەکان تەواوی ڕەوشەکە خراپتر ئەبێت.
گەورەترین کۆمەڵە کەمکردنەوەی باجی بەریتانیا بۆ ماوەی 50 ساڵ، لابردنی ڕێژەی زیادەی 45 پاوەند بۆ باڵاترین قازانجکەران، و هەروەها کەمکردنەوەی بەرچاوی باج لەسەر شایستە سەپێنراوەکانی سەر سوودی پشکەکان لەخۆ ئەگرن. بەڵام نیگەرانییەکان دەربارەی قەرزی پێویست بۆ داراییکردنی بڕینەکانی باج و بڕی ملیارەها دۆلار بۆ هاوکارییەکانی وزە، تێچووی قەرزەکانی بەرەو ئاستێکی باڵاتر بردووە لە کاتیكدا کە بەهای پاوەند بۆ نزمترین ئاستەکانی لە ماوەی ٣٧ ساڵی ڕابردوودا داکشاوە.
لاری سەمەرز (Larry Summers) وەزیری پێشووی گەنجینەی ئەمریکا بە بلومبێرگی وتووە: "بەریتانیا تا ڕاددەیەک وەک بازاڕە تازەپێشگەیشتووەکان کە خۆیان فڕێ ئەدەنە نێو بازاڕێکی نوقمبووەوە هەڵسوکەوت ئەکات" "لە داهاتوودا بەریتانیا وەک خراپترین پەیڕەوکەری سیاسەتی ئابووری گشتی لە هەر وڵاتێكی مەزن بۆ ماوەیەکی زۆر، بیر دێنینەوە "
نەهامەتی بێوێنە
هەر لە دەستپێکردنی تۆمارەکانەوە، ئێستا دراوی ستێرلنگ بۆ نزمترین ئاستەکانی خۆی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزیوە. تا ڕاددەیەک ئەو کاتانەم لەبیرە کە بەهای یەک پاوەند چوار دۆلارێک ئەبوو، و ئێستاش بە کردەوە لە هەمان ئاستدان، و ڕەنگە هێشتا پاوەند زیاتریش دابەزێت. ئەم ڕەوشە لێکەوتەی زۆر جددی هەیە.
دابەزینی دراوی پاوەند بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە مانای زیادبوونی بەرچاوی زۆرێک لە کاڵا هاوردەکراوەکان ئەبێت، لەنێویاندا خۆراک و وزە. نرخی بەنزین بۆ ئاستێکی نوێ بەرز ئەبێتەوە، و ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی هەموو شتێکی تر دائەنێت. لە هەوڵێکدا لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان، بانکی ئینگلتەرا ئاستی سوود بۆ لانیکەم دوو هێندە لە ڕێژەی ئێستا بەرز ئەکاتەوە. ئەمەش زیان بە زۆرێک لە خاوەن ماڵەکان ئەگەیەنێت و نرخی قەرزەکان بەرز ئەکاتەوە. لە کاتێکدا ملیۆنان خێزان لە ئێستادا ناچارن بژاردەیەک بکەن کە ئایا لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستاندا ماڵەکانیان گەرم بکەن یان خۆراک بە خێزانەکانیان بدەن. پێچێکی خراپتر لە بازنەی هەڵاوسان ئەبێتە هۆکاری ئاستێکی باڵای نەهامەتیی کە ڕەنگە لە دوای خراپی و کەوتنی ئابووریی گەورەی ساڵانی ١٩٣٠ەوە لە بەریتانیا وێنای نەبێت و نەبینرابێت.
سیاسەتەکانی ترۆسنۆمیکس ڕاستەوخۆ بانکی ئینگلتەرایان خستووەتە نێوان بەردەڵانێک و شوێنێکی یەکجار سەخت. زۆرینەی ئەندامانی نۆ ئەندامەکەی لیژنەی سیاسەتی دراو ( MPC) دەنگیان بە زیادکردنی ڕێژەی بنەڕەتی 0.5% خاڵ دا لە 1.75 ەوە بۆ 2.25 % . کە بەرزترین ئاستە لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە.
بەڵام ئەم هەنگاوەش هێشتا نزیک نابێتەوە لە وەستاندنی خلیسکانە مەترسیدارەکەی پاوند. بازاڕە داراییەکان پێشبینی ئەکەن ڕێژەکان بۆ سەرووی ٤% یان تەنانەت ٦% تا هاوینی ساڵی داهاتوو بەرزببنەوە. ڕەنگە ئەمەش کفایەت نەبێت. بەڵام چەند کاریگەرییەکی پێشبینی نەکراو و بە دڵنیاییەوە نەخوازراویان ئەبێت. بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوود ئەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی پێدانەوەی قەرزی خانووبەرە بە شێوەیەکی بەرچاو.
لە زۆر حاڵەتەکاندا ئەو بڕە پارانەی مانگانە لەلایەن خاوەن ماڵەکانەوە ئەدرێن دوو هێندە ئەبن. بۆ نموونە لە ٦٦٠ پاوەندەوە بۆ ١١٥٠ پاوەند لەسەر موڵکێکی کەم نرخ. ئەمەش ئەکرێت بە مانای ٦ هەزار پاوەندی زیادە بێت لە ساڵێکدا بۆ زۆرێک لە خێزانەکان. کە پێشتر لە خەباتدا بوون بۆ پێنەدانی نرخی بەرزبوونەوەی وزە. دەستبەجێ هەر سوودێک لە کەمکردنەوەی باجەکان هەڵئەوەشێنێتەوە، کە بۆ زۆرینەی خەڵک تەنها بڕی چەند سەد پاوەندێک ئەبێت.
ئاسۆی مەترسیدارانەی سەر خاوەن ماڵەکان هەڵئەکشێنێت، کە ناتوانن قەرزی خانووبەرەیان بدەنەوە، ماڵەکانیان لەدەست ئەدەن و فڕێ ئەدرێنە سەر شەقامەکان. بەو پێیەی شانازییەکی سەربەرزانەی پارێزگاران بوو، هەر لە کاتی مارگریت تاتچەرەوە، کە "دیموکراسیی خاوەندارێتی موڵک" دروست ئەکەن، ئەم هەنگاوەیان گورزێکی وێرانکەر ئەبێت لە ئاسۆی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.
هەروەها تێچووەکانی قەرزکردن زۆر زیاد ئەکەن، نەک تەنها لەسەر کارتی بانکیی هاوڵاتیانی ئاسایی، بەڵکو خودی حکومەتیش، کە ئەبێت بڕی ملیارەها دۆلاری تر لەپێناو دابینکردنی دارایی ئەو قەرزە نوێیانەی کە خاتوو ترەس و راوێژکارەکەی بڕیاریان لەسەر داوە بدۆزێتەوە، نەک بۆ یارمەتیدانی ئەو ملیۆنان خەڵکەی دەستەویەخە لەگەڵ قەیرانی تێچووی ژیاندا خەبات ئەکەن، بەڵکو لە پێناو تەنها ١% ی هەرە دەوڵەمەندترینی سەر خاکەکەی.
لێرەوە ئێمە نەک تەنها حوکمڕانی دەوڵەمەندەکان، لە لایەن دەوڵەمەندەکان و بۆ دەوڵەمەندەکانمان هەیە، بەڵکو حوکمڕانی سەرشێتەکانمان هەیە، لەلایەن گەمژەکان و لە پێناو ئابووریناسانی بازاڕی ئازاد کە گەمژەو گێژانە سەریان بەرزکردووەتەوە، بەڵام هەندێکی تریان کە هێشتا بە ئاگان، بیر لەو گێژاوە ترسناکە ئەکەنەوە وەک دیمەنی فیلمێکی بە تایبەت ترسناک.
ێستا حکومەت کەوتووەتە ژێر فشارێکی زۆرەوە بۆ دەستبەرداربوون لە سیاسەتە ئابورییە ناعەقلانییەکانی. و توندترین ڕەخنەگرتنەکان لە کایەر ستامەر (Keir Starmer) و پارتی کرێکارانەوە نین، کە ئێستا ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیی بۆ خاوەنشکۆ ئەگێڕن (سبەی قسەیەکمان لەو بارەیەوە ئەبێت کە بیڵێین...)، نەخێر، بریندارکەرترین هێرشەکان لە لایەن گەورە بزنسزمانەکانەوە هاتن، و لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی بانکی ئینگلتەرا. بەڵام زیانبەخشترین ڕەخنە لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە هات؛ واتە لە سەرۆک قەشەکانی سەرمایەی جیهانییەوە. هێرشێکی وێرانکەریان کرد بەو مەرجانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی بۆ حاڵەتەکانی هاوکاریی لە ولاتانی جیهانی سێهەم تەرخانکراون.
ڕۆژی سێشەممە، قسەکەری فەرمی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند:
"بە لەبەرچاوگرتنی ئەو فشارە بەرزانەی هەڵئاوسان لە زۆرێک ولاتانی جیهان، لە نێویشیاندا بەریتانیا، ئێمە ئامۆژگاری بە پێشنیازی پشتگیریی دارایی گەورەو بێئامانج لەم قۆناغەدا ناکەین، چونکە گرنگە، کە سیاسەتی پشتگیریی دارایی دژ بە ئامانجەکانی سیاسەتی دراو کار نەکەن، جگە لەمەش، پێئەچێت سروشتی ڕێکارەکانی بەریتانیا نایەکسانی زیاتر بەدوای خۆیدا بهێنێت."
هەروەها سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پێویستە ڕاوێژکار کوارتنگ پلانێک پەیڕەو بکات، کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەردا بڵاوبکرێتەوە، بۆ "دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی ڕێکارەکانی باج، بەتایبەت ئەوانەی سوود بە خاوەن داهاتە بەرزەکان ئەگەیەنێت."
بە دڵنیاییەوە ئەم زمانی قسەکردنە لە ڕابردوودا بێوێنە بووە، بە تایبەت ڕوو بە لایەنێک قسەی پێئەکرێت کە پێشتر بە یەکێک لە ئابوورییە پێشەنگەکانی جیهان ئەناسرا. بەڵام ئەم هەموو ئاگادارکردنەو ڕێکارانە بەر چەند گوێیەکی کەڕ کەوتن. خانمان و بەڕێزانی لەندەن ئامادەی گوێگرتن نین. خانم ترەس بە سەرسەختییەوە ڕاوەستاوەو تایتانیکیش بەردەوامە لە نوقمبوون.
نرخی شۆڤینیزم
ئایا مرۆڤ چۆن بەرگریی سەرسەختانەی حکومەتی ئێستا بۆ گوێگرتن لە دەنگی ژیریی لێکبداتەوە؟ تەنها یەک لێکدانەوە ئەگەری هەیە، ئەویش شتێکی تا ڕاددەیەکی زۆر نزیک لە ئارەزووی نەخۆشییە بۆ خۆ ئازاردان و خۆکوژیی سەرتاسەریی. هەموو ئەم قێزەونییە ڕاستەوخۆ لەو وەهمە گەورە شێتانەوە سەرچاوەی گرتووە کە چینێکی دیار لە سەرکردەکانی پارتی پارێزگاران پاڵپشتیان کرد بۆ هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، کە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی بەریتانیا (و لانیکەم بۆ ئێستاش هێشتا ) پێکدەهێنێت. بڕیارێکی ناعەقڵانی لەم جۆرە بە ناچاری زیانێکی قەرەبوونەکراوە بە ئابووری بەریتانیا ئەگەیەنێت.
بەڵێ ئەوانەی تا ئەمڕۆش بەرپرسن و بەو فانتازیایە لکاون کە ئەڵێن هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا نەک هەر تەنها بڕیارێکی دروست بوو کە بدرێت، بەڵکو تاکە ڕێگایە کە بەرەو خۆشگوزەرانی نەتەوەیی و شکۆمەندی نێودەوڵەتی ئەمنبات.
ئەم بەڕێزانە لە جیهیانێکی خەوناویدا ژیان ئەکەن. ئەوانەی ئێستاش ئارەزووی ئەوە ئەکەن کاتژمێرەکە بگەڕێننەوە بۆ ئەو ڕۆژە خۆشانەی جاران کە بریتانیا فەرمانڕەوایی شەپۆلەکانی دەکرد؛ بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی کۆن، یان شتێک کە لەو بچێت، بۆ گەڕاندنەوەی شوێنی شایستەی بەریتانیا وەک زلهێزێکی سەرەکی، نەک تەنها لە ئەوروپا، بەڵکو لەسەرتاسەری جیهان.
نوێنەری سەرەکی ئەم خەونە ڕۆژانەیە کەسێکی تر نییە جگە لە جاکۆب ریس مۆگ نەبێت، کە لە بازنەکانی پەرلەماندا بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە وەک ئەندامێکی شکۆمەندانەی سەدەی ١٨ ناسراوە. بەڵام ئەم شۆڤینیزمە بەرتەسکە تایبەتمەندیی هەر یەکێکە لە برێکزیتە ئەوپەڕی کۆنەپەرستە ڕاستڕەوەکان و بازاڕی ئازاد کە ئێستا لە پەرلەماندا بەسەر پارتی پارێزگاراندا زاڵن.
بێڕێزی شۆڤێنیی بۆ سەرجەم بیانییەکان هەر خۆی لە سووکایەتی ڕەگەزپەرستی ئاسایی بۆ خەڵکی ڕەشپێست، و ئاسیایی و ئەوروپییەکان سنووردار ناکات کە بۆنی سیریان لێدێت و تەنانەت ناتوانن بە ئینگلیزی قسە بکەن، تەنانەت درێژ ئەبێتەوە بۆ هاوڕێ ئەمریکییەکانمان (هەرچەندە ئەمە هەرگیز لەبەردەم خەڵکدا دانپێدانراو نییە)،کە خۆنمایشکردنیان بۆ سەرکردایەتی جیهانیی لەم دواییانەدا زۆر زیادەڕەوی تێدا کراوە.
بەڕاستی خۆبەزلزانینی ناسیۆنالیستی ئەم بەڕێزانە هیچ سنوورێک ناناسێت. ئایا مێژووی ئێمە نیشان نادات کە ئێمە لە هەموو گەل و ڕەگەزەکانی تری سەر گۆی زەوی باڵاترین؟ ئایا بێگانە بێڕێزەکان چ مافێکیان هەیە بۆمان فەرمانی بکەن؟ ئایا دوو جەنگی جیهانیمان نەبردەوە؟ وە ئایا ئێمە خاوەنی کۆتا رێگری ئەتۆمی نین؟
ئەم نۆستالژیا (سۆز بۆ رابردوو) گەمژانەیە بۆ ڕابردووی لەمێژینە، هەر ڕواڵەتێکی بیرکردنەوەی عەقڵانی لە مێشکی ئەو کوتلەیەی ئێستا لە وێستمنستەر حوکمڕانی ئەکات، بە تەواوی بنبڕکردووە. و لە کەسایەتی لیز ترەسدا باشترین سەرکردەیان دۆزیوەتەوە. ترەس بە هاوبەشی لەگەڵ باقی تاقمەکەیدا، تێڕوانینێکی هەڵەی کۆمیدیانەیان سەبارەت بە جێوڕێی ڕاستەقینەی بەریتانیا لە جیهان هەیە.
ئەوەش هەر لە یەکەم ساتەوە، کە چووە نێو ژمارە ١٠ ی داونینگستریتەوە ئاشکرا بوو. لێگەڕێن با تەنها ساتێک هەنگاوەکانمان بۆ یەکەم هەڵقوڵانی سەرکەوتن (نەک بڵێین خۆبەزلزانین) بگەڕێینەوە،کە بەدوای سەرکەوتنی خاتوو ترەس بۆ ئۆفیسی باڵا هات.
پەیوەندی تایبەتیی
یەکەم شت چی بوو کە ئەنجامی دا؟ هەر کە دڵنیا بوو لەوەی شاژنە نەمرەکە بە سەلامەتی نێژراوە، سەرۆکوەزیرانە نوێکەمان بەپەلە بەرەو نیویۆرک ڕۆیشت، وەک لە ڕۆژە خۆشەکانی کۆنی ئیمپراتۆریەتدا، کاتێک جێگری پاشای کۆلۆنیالی نوێ بەپەلە هاتە لەندەن بۆ ئەوەی ڕێز لە شاژنە ڤیکتۆریا بگرێت.
تەنها جیاوازی ئەوەیە کە لەم سەردەمەدا ناوەندی ئیمپراتۆریەت لە واشنتۆنە نەک لەندەن، و یەکەم بەندەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەوەیە لەبەردەم عەرشی گەورەی کۆشکی سپی لە ئۆفیسی تایبەتی سەرۆک(ۆڤەڵ) ئەژنۆ دابدات. ئەم فڕینە بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا هەروەها بۆ ئەوە بوو بیباتە سەر ئەرکە مێژووییەکەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئێستا مێشکە سەرگەردانەکەشی پڕ بووە لە هەستێکی نادروست سەبارەت بە گرنگی تایبەتی خۆی.
هەر لەگەڵ گەیشتتنی بە نیویۆرک لە گەشتەکەیدا وەک سەرۆکوەزیران، جیهانی بە دانپیانانێکی ڕاستی سەرسوڕهێنەر سەرسام کرد: مامەڵەی شانازیکپێکراوی بازرگانی نێوان بەریتانیا و ئەمریکا، گەر بیرت بێتەوە، کە ماوەیەکی زۆر وەک یەکێک لە گەورەترین پاداشتەکانی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا زۆری پیاهەڵدرا، چیتر لە ئاسۆوە دیار نییە.
بەڵێ، بە ڕاستیی بیستت: ئەمڕۆ نا، سبەی نا، تەنانەت ڕۆژی دوای سبەینیش نا، نە لە داهاتووی تاریک و دووردا ( چەند مانگێک ئەگەر چەند ساڵ نەبێت) ڕایگەیاند، بێ هەناسە بڕین، یان تەنانەت سوورهەڵگەڕان لە شەرما، بەهۆی ئەو سەرنجە سەرپێیەی کە فڕێی دا.
لە باری چەمکی ئابووری پوختەوە، هاوشێوەی دانپیانە بۆ سەرنشینەکانی تایتانیک کە دواین بەلەمی ڕزگارکردن ، بە هۆکارێک یان ئەوی تر، لە ساوثامپتن (Southampton) جێهڵراوە. هەربۆیە بۆ ماوەیەک بەردەست نابێت( چەند مانگێک، ئەگەر لە ڕاستیدا نەڵێین چەند ساڵێک ).
بەڵام دواتر، چ نیگەرانییەک هەیە دەربارەی کەمی بەلەمە ڕزگارکەرەکان؟ یەکێک لە لایەنگرە سەرسەختەکانی لە بانگەشەیەکی متمانە بەخۆبوونەوە بە خێرایی ڕووی لە جەماوەری واقوڕماو کرد: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا، زۆر لە گرێبەستە ئابوورییەکانمان واوەترە ". ئـــــــای بەڵێ، ئەو پەیوەندییە تایبەتە بەناوبانگەی کە بەردەوام لە لەندەن، تا ئەو جێیەی مرۆڤ سەرنجی بدات لە هیچ شوێنێکی تر نا، باسی لێوە ئەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە بە مانای چییە؟
ئەوە تەواو ڕاستە کە جۆ بایدن جگە لە گرێبەستی بازرگانی لەگەڵ بەریتانیا گرنگی بە بابەتی تر ئەدات. لە ڕاستیدا ئەوەندە لە خوارەوەی لیستی ئەولەویەتەکانیدایە، تا ئەو جێیەی ئێمە بزانین، تەنانەت گەرەنتی ئەوە نەبوو لە دانوستانەکانی نێو نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێبکات. ئەمانە لەسەر پرسی سیاسەت بەرامبەر بە شەڕ لە ئۆکرانیا و "هاوکاریی ئەمنی فراوانتر" چڕ کرابوونەوە.
ترەس ڕایگەیاند: پرسی ژمارە یەک بریتییە لە ئاسایشی جیهانی و دڵنیابوونە لەوەی کە ئێمە دەستەجەمعی توانای مامەڵەکردنمان لەگەڵ دەستدرێژییەکانی ڕووسیادا هەیە و دڵنیابوونەوە لەوەی ئۆکرانیا سەرکەتوو ئەبێت. هەروەها سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشکرد کە گرنگە ئەوروپا و وڵاتانی گروپی حەوت (G7) پێکەوە کار بکەن، "بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ئێمە لەڕووی ستراتیژییەوە پشت بە رژێمە سەرکوتگەرەکان نابەستین".
بێگومان خاتوو ترەس گرەوی لەسەر ئەوە کردبوو کە هەموو ئەمانە لە گوێی سەرۆکدا وەک مۆسیقایەک ئەبن لە. کە گومانی تێدا نییە وابوو – بەڵام تەنیا تا خاڵێک. بەڵام (مـــامە جۆ) ئەبێت هەستی بە کەمێک ئیزعاجی کردبێت لە هەوڵە زۆر دیارەکانی ئەو خانمەی لەندەن بۆ ئەوەی خۆی و بەریتانیا وەک سەرکردە ڕاستەقینەکانی جیهانی ئازاد پیشان بدات. ئایا کەس ئاگاداری نەکردبووەوە کە ئەم ڕۆڵە تایبەتە (گیراوە) بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؟
ئەوە ڕاستییەکی جێگیرە کە مرۆڤ ئەتوانێت شتێکی باشی زۆری هەبێت. ئەگەر مرۆڤ ئایسکرێمێکی زۆر بخوات، ئەوا بە دڵنیاییەوە درەنگ یان زوو لەگەڵ سیستەمی هەرسکردنی خۆیدا ناکۆکی ئەبێت. وە ئەکرێت لە پاپا پاپاتر بیت، کە لە ڤاتیکاندا بە شێوەیەکی ترسناک داناکەوێ.
کەواتە، لە کاتێکدا لە بەردەم میدیای کۆکراوەی جیهانی ئازاد، هەموو دەرکەوتنەکان زەردەخەنە و دەستگرتن بوو، بەڵام هەر کە دەرگاکان داخران، کەسێک ئەیتوانی بە دەنگێکی بەرز و تووڕەوە هاوار بکات: "ئەم خانمە پێی وایە کێیە؟"
کاتێک باس لە بابەتی پڕ لە کێشاوی ئێرلەندای باکوور و پرۆتۆکۆڵی بەدناو کرا، باری دەروونی سەرۆک زۆر باشتر نەبوو. بۆچی خاتوو ترەس بڕیاریدا بەیاننامەکەی دەربکات و ڕایبگەیەنێت کە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا لە بەرنامەی کاردا نەبووە؟
ئەمە هەروا بە ڕێکەوت نەبوو، بەڵکو بەرپەرچدانەوەیەک بوو. ئەو بە باشی ئاگاداری بۆچوونەکانی جۆ بایدن بوو سەبارەت بە ئێرلەندای باکوور. ئەو خانمە باش ئەیزانی کە جۆ بایدن ئاگاداری ئەکاتەوە کە پاشهاتی زۆر جدی سەرهەڵئەدەن لە هەر هەوڵدانێکی ئەو خانمە بۆ ڕازیکردنی یەکێتی لۆبیی لە ڕێگای هەڵوەشاندنەوە یان سنووردارکردنی ئەو پرۆتۆکۆلەی کە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا لەسەری ڕێکەوتوون وەک ئامرازێک بۆ ڕێکخستنەوەی بازنەی پەیوەندییەکان دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بازرگانیکردن لەگەڵ باشووری ئیرلەندا، کە لە یەکێتی ئەوروپا ئەمێنێتەوە، و باکوری ئیرلەندا کە وەک بەشێک لە بەریتانیا بەجێییهێشت.
هەریەکە لە جۆ بایدن و نانسی پیلۆسی هۆشدارییان دا کە هیچ جۆرە ئاسۆیەک بۆ گرێبەستی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا نامێنێت ئەگەر هەر هەنگاوێک بەو ئاراستەیەدا بنرێت. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە ڕەتکردنەوەی پێشوەختەی گرێبەستێکی لەو جۆرە، بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو چەکەی لە دەستی جۆ لابرد. بەڵام ئەم جووڵە ‘زیرەک’انە بە تەواوی دژە – بەرهەم و بە شێوەیەکی تایبەتانە گەمژانەش بوو.
با ئەوانە بیر خۆمان بیربهێنیەوە کاتێک بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەجێئەهێشت، بۆریس جۆنسۆن و ریس-مۆگ و باقی باندەکانی تریی برێکزتەر پێداگرییان لەسەر ئەوە ئەکرد کە بەریتانیا " بۆ بازرگانیکردن لەگەڵ باقی جیهان کراوە ئەبێت". بەڵام ئەمڕۆ چی لەو شانازییە سەربەرزە ماوەتەوە؟ بەریتانیا بە کردەوە (ڤێرچوەڵ) لە شەڕدایە لەگەڵ ڕووسیا، بە شێوەیەکی مەترسیدارانە پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ چیندا هەیە و ئێستاش پابەندە بە داشکانی هەر ئەگەرێکی ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا.
بەم شێوەیە بەریتانیا بە قەڵەمێک خۆی لە سێ گرنگترین بازاڕی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بێبەش کردووە. هەر کات هەنگاو بە ئاراستەی هەڵوەشاندنەوە یان گۆڕینی ڕیشەیی پرۆتۆکۆڵی ئێرلەندای باکوور بنێت، ئەوا کاردانەوەی یەکێتی ئەوروپا دروست ئەکات، و بە سەختی بازرگانییکردنی لەگەڵ ئەوروپا تێکئەدات.
ئێستا، ئابووری بەریتانیا – وەک باقی جیهان – بەهۆی لەباوەشگریی بەهێزی دۆلارەوە خۆی لە ژێر فشاردا ئەبینێتەوە، هیچ پەیوەندییەکی تایبەت لێرەدا بوونی نییە، لەوانەیە ترەس بۆ ماوەیەک فێڵ و ژاوەژاو بکات، بەڵام هەرگیز ناتوانێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت.
لە کۆتاییدا بازاڕەکان بڕیار ئەدەن کە بەریتانیا چیتر وڵاتێکی بژاردە نییە کە بتوانرێت پشتی پێببەسترێت بۆ پێدانی ڕێڕەوی خۆی ، ئەمەش تەنها کەیسێکی تری سەبەتەکەیە، کە ناتوانین مەترسی لە ناردنی بڕە پارەیەکی زۆر بکەین. لەو خاڵەدا، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هەنگاو بۆ بەڕێوەبردنی وانەیەکی زۆر پێویست بەڵام زۆر بە ئازار ئەنێت لە ئابووری بازاڕی ڕاستەقینەدا. پاشان ئەو وڵاتەی سەردەمانێک بە بەریتانیای مەزن ناسرابوو، جێگەی ڕاستەقینەی خۆی لە جیهاندا داگیر دەکات، وەک کۆماری مۆز(لە باری سیاسییەوە ئەم تێرمە بە مانای ناسەقامگیری سیاسی وڵاتێک دێت کە ئابورییەکەی پشبەستووبێت بە هاوردەکردنی سەرچاوە سروشتیەکان لە دەرەوە ).
بۆیە ئەوەمان هەیە. بەریتانیا کە لە یەکێتی ئەوروپا دەرچووە، نەک وەک زلهێزێکی گەورە، بەڵکو بە پێچەوانەوە وەک دوورگەیەکی بچووکی لاواز، و مایەپووچ و گۆشەگیر لە کەناراوەکانی ئەوروپا، هەربۆیە هیچ ئاڵاڕاوەشاندن و بەلاغێکی شۆڤێنی ئەم ڕاستییە ناگۆڕێت.
خەباتی چینایەتی
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لەگەڵ تەواوکردنی نووسینی ئەم بابەتە، بانکی ئینگلتەرا تازە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی ئاوی-چاو دائەیات کە ٦٥ ملیار پاوەندە بۆ کڕینی سەنەدەکانی حکومەتی بەریتانیا وەک هەوڵدانێك بۆ هێورکردنەوەی ترسەکانی نێو بازاڕ. بەڵام ئەم ڕێوشوێنە بێهیوایەش تەنها کاریگەرییەکی کاتی ئەبێت، وەک هەوڵدان بۆ بەستنەوەی برینێکی گەورە بە بەکارهێنانی پارچەیەک پلاستەری بجووک.
وەک ئەسپێک کە بە شێوەیەکی کێوی لە کۆنترۆڵ دەرئەچێت، ئاژاوەی بەریتانیا لە هەموو ئاستێکدا لە خراپەوە بۆ خراپترین ئەڕوات: ئابووری، دارایی، کۆمەڵایەتی و سیاسی. بۆ خەڵکی بەریتانیا ( نەک هەر ئەوان) زستانێکی زۆر سارد ئەبێت، بەڵکو بەڵێنی ئەوەش ئەدات کە زستانێکی زۆر گەرم بێت، هەمووان ئەتوانن بزانن کە بارودۆخەکە ئەگاتە خاڵی کوڵان. شەپۆلی مانگرتنەکانی ئێستا نیشانی ئەدەن کە چینی کرێکار ئامادەی جووڵەیە.
هەر لە ئێستاوە چەندین ئاماژە هەن کە سرشتێکی تووڕەیی و زۆر شەڕکەرانە بوونی هەیە، نەک تەنیا لە نێو نەریت شەڕکەرانەی کرێکارانی هێڵەکانی ئاسن و کرێکارانی بەندەرەکان ،بەڵکو لە نێو ئەو توێژانەش کە لە خەباتدا بەشدار نەبوون، وەک پارێزەرانی تاوان،و پەرستاران و پزیشکەکان.
ئەمە تەنها سەرەتایە. بارودۆخی ژیان بۆ ملیۆنەها خەڵک بە تەواوی ئەستەم بووە. کاتێک خێزانەکان لە ڕووی جەستەییەوە ناتوانن خۆراک لەسەر مێزەکان بۆ منداڵەکانیان دابنێن ، یان ماڵەکانیان لە بارودۆخی سەرمادا گەرم ڕابگرن. کاتێک تەنانەت خێزانی چینی ناوەندەکانیش ترسیان هەیە لەوەی ماڵەکانیان ڕەنگە دەستیان بەسەردا بگیرێتەوە، خەڵک هیچ ئەڵتەرناتیڤێکیان لەبەردەستدا نامێنێت جگە لە گرتنەبەری ڕێگای خەبات.
لە سایەی ئەم ڕەوشانەی پر لە تەقینەوەدا،ئەو سیاسەتانەی حکومەتێک پەیڕەوی ئەکات، بە هیچ شێوەیەک بابەتی بێباکی نین. حکومەتێکی کارامە و لێهاتوو ڕەنگە بە جۆرێک بتوانێت کاریگەرییەکانی قەیرانەکە کەم بکاتەوە و لانیکەم پێکدادانی ڕووبەڕوو دواتر بخات. بەڵام حکومەتێکی لەو جۆرە بوونی نییە و پێدەچێت حکومەتی ئێستا پێداگر بێت لە هەڵگیرسانی تێکۆشانی چینایەتی و لەوانەشە بارودۆخی مانگرتنی گشتی سەرتاسەری بخوڵقێنێت.
لە شتێکدا ئەتوانین زۆر بە تەواوی دڵنیابین.. هەر شتێک کە لیز ترەس لە ئێستادا ئەنجامی بدات هەڵە ئەبێت.